وڵاتانی گرووپی ٧ و یەكیەتیی ئورووپا سەبارەت بە ڕهوشی نالهباری مافی مرۆڤ لە ئێران نیگەرانیی خۆیان دەربڕی.
كۆبوونەوەی یەك ڕۆژەی وەزیرانی دەرەوەی ٧ وڵاتی پیشەسازیی جیهان ناسراو بە گرووپی ٧ لە هێرۆشیمای ژاپۆن كۆتایی هاتو بەشداربووانی ئەم كۆبوونەوەیە لە بەشێكی بەیاننامەی هاوبەشی خۆیاندا، نیگهرانیی خۆیان له بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانو ناڕهزایهتیی خۆیان له کارنامهی کۆماری ئیسلامی دهربڕی.
لە كۆبوونەوەی گرووپی ٧ لە هیرۆشیمای ژاپۆن، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئاڵمان، ئامریكا، ئیتالیا، بریتانیا، ژاپۆن، فەرانسەو كاناداو هەروەها بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكیەتیی ئورووپا بەشداربوون.
لە بەشی پێوەندییدار به بە ئێرانو لە بەیاننامە هاوبەشهکهیاندا، ئەندامانی گرووپی ٧ وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆیان لە ڕێككەوتنی ناوكیی كۆماری ئیسلامیو ڕۆژاوا ناسراو بە بەرجام و پشتیوانیی تەواو لە جێبەجێكردنی، داوایان لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی كردبوو كە چاودێریی خاڵ بە خاڵی جێبەجێكردنی ئەم ڕێككەوتنە بكەن.
7 وڵاتی پیشەسازیی جیهان وێڕای ئاماژە بە تاقیكردنەوەی مووشەكی سپای پاسدارانی ئێران گوتبوویان جێبەجێكردنی ڕێککهوتننامهکه هەلێكە بۆ دەسپێكی پێوەندیی نوێ لە نێوان ئێرانو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیو بەم هۆیەوە ئێمە لە بڕیاری بەردەوامیی تاقیكردنەوەی مووشەكیی بالستیك كە دژایەتیی لەگەڵ بڕیارنامەی ژمارە ٢٢٣١ هەیە زۆر نیگەرانین.
لەم بەیاننامەیەدا داوایان لە ئێران كردوە كە لە هەوڵدان بۆ ئاشتی لە ناوچەكانی سووریە، یەمەن و عێراق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، توندوتیژیی توندڕەوی هاوكاری بكا.
لەم بەشێكی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە كە ئێمە داوا لە كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەین كە پێبەند بە بەڵێنییە نێودەوڵەتییەكان لە بواری لەبەر چاوگرتنی مافەكانی مرۆڤ وەك ڕێزگرتن لە ئازادیی بیروڕا، ئازادیی مەزهەب و هەموو بوارەكانی مافی مرۆڤو ئێعدامهکان بێ كە دژایەتییان لەگەڵ پەسندكراوە نێودەوڵەتییەكاندا هەیە.