بە تێپەڕبوونی نزیك بە٢٢ مانگ لە دەسبەسەركرانی چالاكی كورد، سەیوان ڕەحیمی، بنەماڵەی ناوبراو تا ئێستا نەیانتوانیوە چاویان پێی بكەوێو تەنانەت شوێنی ڕاگرتنیشی نازانن.
بەپێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، بنەماڵەی ئەم بەندكراوە كوردە تەمەن ٢٥ ساڵە پاش تێپەڕبوونی ٢٢ مانگ، داوایان لە ناوهندهکانی مافی مرۆڤ كردوە كە بە هانای كوڕەكەیانەوە بێنو هەواڵێك لە ناوبراو بزانن. دادستان و بەرپرسانی بەندیخانەی كرماشان، لهسهر دەسبەسەركرانی ناوبراو هیچ زانیارییەكیان بە بنەماڵەی ناوبراو نەداوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە بنەماڵەی سەیوان ڕەحیمی چەندین جار سەردانی زیندانی كرماشانو دادستانی ئەم شارەیان كردوە، بەڵام دادستانو كاربەدەستانی بەندیخانە دەڵێن ئێمە هیچ زانیارییەكمان له ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو پاش ١٩ مانگ لە ناڕوونیی چارەنووسی سەیوان ڕەحیمی، ئیدارەی ئیتلاعاتی كرماشان، دەسبەسەركرانی ناوبراویان پشتڕاست كردەوە. ئەم بەندكراوە سیاسییە كوردە لە ڕێكەوتی ١١ی بانەمەڕی ساڵی ٩٣ لە یەكێك لە ناوچە سنوورییەكانی ئەم پارێزگایە لە بۆسەو تێكهەڵچوونێكدا لە لایەن هێزەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە توندی بریندار دەبێ و هەر بە برینداری دەسبەسەر دەكرێ.
ناوبراو پێشتریش لە ڕێكەوتی ١٨ی خاكەلێوەی ساڵی ٨٨ لە ئاوایی “نگڵ”ی سهر به سنە بە تۆمەتی هەوڵدانی دژی ئەمنیەتی میللی دەسبەسەرو سەرەتا بە ٦ ساڵ زیندان مەحكوم كراو پاشان لە لایەن دادگای پێداچوونەوە لە شاری سنە حوكمەكەی بۆ ٢ ساڵ داشکا.