چوونەدەرەوەی موژگان کاووسی، مامۆستای زمانی کوردی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو لە ئیران بۆ ماوەی یەک ساڵ لەلایەن ڕێژیمی ئاخوندییەوە قەدەغە کرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، دامودەزگاکانی ڕیژیم بە “موژگان کاووسی”یان، مامۆستای زمانی کوردی و بەندکراوی سیاسیی پێشوو کە بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی ڕێژیم و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی گیرابوو، ڕاگەیاندووە کە بۆ ماوەی یەک ساڵ مافی چوونەدەرەوە لە ئێرانی لێ قەدەغە کراوە.
کاووسی، لە لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا نووسیویەتی: “هەر ئێستا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی شاری “نۆشەهر”م کرد و لەوێ پێمیان ڕاگەیاند بۆ ماوەی یەک ساڵ چوونەدەرەوەرت لە ئێران قەدەغە کراوە، مەگەر بۆ کوێ دەمهەوێت بڕۆم، چۆن وڵات بۆ ئێوە بەجێ دەێڵم، دڵنیا بن من دەمێنمەوە و بۆ ئامانجەکانم تێدەکۆشم”.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە بەفرانباری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، لەنێو پەروەندەکەم خوێندبوومەوە کە چوونەدەرەوەم لە ئێران قەدەغەیە، پێم سەیر بوو کە چۆن بڕیارێکی وەها دراوە، ئەمڕۆش پێیان ڕاگەیاندووم کە لە مانگی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی و لەلایەن قازیی پەروەندەکەوە ئەو بڕیارە دراوە.