زۆرانبازێکی کورد و خەڵکی شاری سنە، لە کێبڕکێی زۆرانبازییەکانی ئێراندا پلەی دووهەمی بەدەست هێنا و میداڵیای زیوی پێ بەخشرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ناوخۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، “محەممەدحسێن نەورۆزیان” زۆرانبازی کورد و خەڵکی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کێشی ٧٩ کیلۆ و لە کۆتاییی کێبڕکێیەکانی زۆرانبازیی ئازادی جامی “تەختی” کە لە زانکۆی ئازادی تاران بەڕێوە چوو، پلەی دووهەمی بەدەست هێنا و میداڵیای زیوی پێ بەخشرا.
ئەو کێبڕکێیانە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە ئامادەبوونی زۆرانبازانی سەرانسەری ئێران و لە کێشی ۵۷ تاکوو ۱۲۵ کیلۆدا بەڕێوە چوو، کە “محەممەدحسێن نەورۆزیان” لە کێشی ٧٩ کیلۆدا توانی پلەی دووهەم و میداڵیای زیو بەدەست بهێنێت.
فیدراسیۆنی زۆرانبازیی ئێران ڕایگەیاندووە؛ ئەو کەسانەی کە لەم زۆرانبازییەدا پلەکانی یەکەم تا سێهەمیان بەدەست هیناوە، دەتوانن لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی زۆرانبازی جامی تەختیدا بەشدار ببن.