بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی حیزب له نۆروێژ لە گەڵ نوێنەرێکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دیدار و چاوپێکه‌وتنی کرد.
رۆژی دووشەممە، ٢٣ ی خاکه‌لێوه (١١ی ئاپریلی ٢٠١٦ی زایینی) ناسر قادرپوور، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی حیزب لە نۆروێژ چاوی به “هیلدە فرا فیورد یوهانسون” نوێنەری نەتەوەیەکگرتووکانو وەزیری حکوومەتی پێشووی نۆروێژ، که‌وتو له‌سه‌ر پرسی کورد له ئێران‌و خهباتو تێکۆشانی حیزبی دێموکڕات قسه‌یان کرد.
لەو سەردانەدا ناسر قادرپوور وێرای باس لە سەر مێژوو و خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی ئازادی، دێموکراسی‌و گەیشتن بە مافەکانی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەلومەرجی ئێستای کورد لەو ناوچەیەو ڕه‌وشی مافی مرۆڤ له ئێران قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و نوێنه‌ره‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له وڵاتی نۆڕوێژ کرد.
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی حیزب لە نۆروێژ له قسه‌کانیدا بە تایبەت له‌سه‌ر سووکایەتییەکانی هێزە ئەمنیەتییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر جەمخانەیهکی یارسانەکان لە شاری شائابادی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و پێشێل‌کرانی مافەکانی ئەم که‌مایه‌تییه ئایینییه له کوردستان، وەزعی زیندانیانی سیاسی کە لە چاڵەڕەشەکانی رێژیمی ئێران زانیاریی به ناوبراو دا. بارودۆخ‌و پێگەی کورد لە وڵاتی نۆروێژ ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و چاوپێکەوتنەکە بوو.
له‌و دیداره‌دا هیلدە خۆشحاڵیی سه‌باره‌ت به‌و دیدارە دەربڕیو وێرای پشتیوانیی خۆی لە مەسەلەی کورد، هیوای خواست کە ئەو دیدار‌و چاوپێکەوتنانە بەردەوام بن.