• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ھەڵدەکەم ئاڵای گڕێک لەو شارەدا (حەمەی ئاسنگەرانی)

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/03/07
جۆری بابەت: ئەدەب

برایم چووکەڵی

بوون یا نەبوون! ئەوە کەڵکەڵەی مرۆڤە کە بەدرێژایی مێژوو بیرو زەینی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. بەڵام هەموو پیرۆزییەکانی ژیان و مرۆڤ بە تەنیا هەر ئەوەندەیە و لەم چەمک و واتایە‌دا خۆی دەبینێتەوە؟ لە ڕاستیدا ئەوەی بەلای مرۆڤە مەزنەکان و ئینسانە هەڵکەوتووەکانەوە زۆر زیاتر لە چەمکی بوون یا نەبوون گرینگیی پەیدا کردوە، کەیفییەت ‌و بایەخە بەرزەکانی ژیان و ئینسانییەتە کە خود واتایەکی سەد چەندان و پیرۆزی بەم چەمکە بەخشیوە. لای مرۆڤە سەربەرز و ئازادەکان ئەوەی گرینگە چۆن بوون و چۆن ژیانە کە ڕەهەندێکی واڵاتر بە ئینسان و ئینسانییەت دەبەخشێ، کە واتە گرینگ چۆن بوونە، ئەو ڕەهەندە بەرزی کە لەهەر دەورەیەکدا تەنیا لە سیمای ژمارەیەکی کەم مرۆڤەکاندا خۆ دەنوێنێ.

بە چاوخشاندن بە سەر کارنامەی قارەمانانی هێزی بێستوون بۆمان دەردەکەوێ کە ئەو هێزە زۆر سیمای ناسراوی تیدا بووە کە بە خوێنی خۆیان داری ئازادییان ئاو داوە و ئالای خەباتیان هەمیشە شکاوە ڕاگرتوە، قارەمانانی وەک شاپوور فیروزی، سالار ئیبراهیمی، محەممەدکەریم نەدیمی، ئەحلە میسری ‌و مینبەری و سەدان شەهیدی دیکە کە بە خوێنی خۆیان مێژوویەکی پر سەروەرییان لە خەبات و خۆڕاگری و کۆڵنەدان بۆ نەتەوەکەیان نەخشاندوە. ئەمجارەیان لە “هەگبەی شاخ و شۆڕش”دا لاپەڕەکانی ژیانی قارەمانێکی دیکەی گەلەکەمان، محەممەد محەممەدی ناسراو بە حەمە ئاسنگەرانی لە هێزی بێستوون هەڵدەدەینەوە و یاد و ناوی بەرز ڕادەگرین:

شەهید محەممەد محەممەدی ناسراو بە (حەمە ئاسنگەرانی) ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی لە ئاوایی ئاسنگەرانی لە بنەماڵەیەکی زەحمەتکیش چاوی بە دنیای ڕوون کردەوە. بەرەبەرە کە گەورە بوو، کتێبی بەدەستەوە گرت ‌و ڕووی لە قوتابخانە کرد. پۆلەکانی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان تەواو کرد، بەڵام بەداخەوە وەک زۆربەی منداڵانی ئەو سەردەمەی کوردستان نەیتوانی لەوە زیاتر درێژە بە خوێندن بدا و وێڕای بنەماڵەکەی ڕووی لە کاری وەرزێری کرد. محەممەد دواتر بۆ دەستەبەری ژیانێکی باشتر ڕووی لە شارەکانی ئەهواز و ئابادان کرد و تا ڕووخانی ڕێژیمی پاشایەتی لە شارەکانی دەرەوەی کوردستان بە کرێکاریی ژیانی بەرێ دەکرد.

پاش هاتنەسەرکاری ڕێژیـمی ئاخوندی و دەست بەسەر داگرتنی دەسکەوتەکانی شۆڕشی گەلانی ئیران ‌و هێرشی ڕێژیم بۆ سەر کوردستان، محەممەد خۆی بە بنکەی حیزبی ناساند و یەکێک لەو لاوانە بوو بە هەموو تواناوە شانی دایە بەر ڕاپەڕاندنی ئەرکە حیزبییەکان. کاتێک کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کردە سەر شاری کامیاران، حەمە ئاسنگەرانی لەو کەسانە بوو کە بۆ دیفاع لە شاری کامیاران لە ڕیزی تیکۆشەرانی دێموکرات‌دا سازمان درا و وەک پێشمەرگەیەکی ئازا بەرگریی لە شارەکەی کرد.

دوای دەست ‌بەسەر داگیرانی شاری کامیاران وێرای هاوسەنگەرانی چیاو دۆڵ ‌و شاخەکانی کوردستانی لە دوژمن کردە دۆزەخ ‌و لە چەندی شەری قارەمانانە‌دا وەک شەڕی “ماویان”، “پشتە”، “ئەلەک”، “ماراو”، “کوڕەدەرە”، “تەختی زەنگی” و…  وێرای هاوسەنگەرانی دەرسیکی باشیان بە هێزی کۆنەپەرەستی دا، و حەمە بەکردەوە نیشانی دا کە بەڕاستی ڕۆڵەیەکی لێهاتوو و فیداکارە بوێرە. ئەو لە هاوینی ١٣٦٠ لە شەڕی قارەمانانەی نێوان گوندەکانی کوڕەدەرە و تەختی زەنگی‌دا بریندار بوو، بەڵام پاش سارێژبوونەوەی برینەکەی دەمودەست بە ورەیەکی بەرزترەوە گەڕاوە سەنگەر و ئازایانە بەگژ دوژمندا چۆوە.

حەمە ئاسنگەرانی بە هۆی لێزانی و هەڵسووڕانی بێ‌وچان بوو بە ئەندامی کومیتەی کامیاران. ناوبراو سەرەڕای ئەوە لەنێو خەڵک‌ و هاوسەنگەرانیدا کادرێکی یەکجار خۆشەویست بوو، بەڵام خۆی لەوان جیا نەدەکردەوە و هەمیشە وەک پیشمەرگەیەکی قارەمان لە ڕیزەکانی پێشەوەی شەڕەکاندا بەشداریی دەکرد. ئازایەتی، فیداکاری، بوێری و خۆشەویستی لەنێو هاوسەنگەرانیدا لەو تایبەتمەندییانە بوون کە بوونە هۆی ئەوەی لە ساڵی ١٣٦١ی هەتاویدا لە لایەن کومیتەی کرماشان‌ و هێزی بێستوونەوە وەک فەرماندەری لکی شەهید نادر دیاری بکرێ. شەهید محەممەد ئاسنگەرانی لەو ماوەیە‌دا وەک فەرماندەیەکی بەتوانا و شیاوی ئەو ئەرکە بوو کە پێی ئەسپێردرا بوو. لەگەڵ هاوسەنگەرانی بە توازوع، ڕووخۆش و زۆر دۆستانە کارەکانی بەڕێوە دەبرد، هەر لەم کاتە‌دا ئەوەندی لەگەڵ پیشمەرگەکان لەسەرەخۆ بوو لەبەرامبەر دوژمندا توند و هەڵمەت‌بەر بوو.

شەوی ١٦ی جۆزەردان ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی پیشمەرگەکانی هیزی بێستوون و زرێباری مەریوان لە سەعاتی  ١١ی شەو ‌هێرشیان کردە سەر پایەگای دوژمن لە گوندی “وێزیەر”. شەڕێکی گەرم لەنێوان هێزی پێشمەرگە لەلایەک وهێزی دوژمن لەلایەکی دیکە دەستی پێ کرد. ئەگەرچی ئەژماری هێزەکانی ڕێژیم و هێزی پێشمەرگە و چەندی‌وچۆنیی چەک‌وچۆڵەی نێوانیان ناهاوسەنگ بوو، بەڵام ئەوە هێزەکانی هەڵمەت‌بەری پێشمەرگە بوون کە بە ئیمان و باوەڕ بە ڕەوایی خەباتەکەیان زەبرێکی کاریگەریان لە دوژمن وەشاند. بەڵام بەداخەوە لە گەرمەی شەڕدا گوللەی دوژمن سینگی ڕۆڵەی قارەمانی گەلەکەمان حەمەی ئاسنگەرانی دڕی و خوێنی پاکی تێکەڵ بە خاک و خۆڵی پاکی دایکی نیشتمان بوو.

وەکو هەڵۆی بەرزە فڕی

بازووت پڕە لە هانای پاک

‌من دڵنیام ئەو خوێنەی تۆ

وەک بارانە بۆ ئاو و خاک

 

‌ئەی شەهیدی ڕێی کوردستان

قارەمانی خاک و ووڵات

تۆ هەڵاڵەی دەشت و دەری

وا خۆر هەڵدێ لەسەر گۆنات

***

‌یادی بەخێر و ناوی هەمیشە بەرز و هەرمان.

تاگی بابەت: ھەڵدەکەم ئاڵای گڕێک لەو شارەدا (حەمەی ئاسنگەرانی)

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist