کرێکارانی که‌شت‌و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد جارێکی دیکه‌ش له‌به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی مه‌هاباددا کۆبوونه‌وه.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه، ٢٣ ی خاکه‌لێوه‌ی کرێکاران بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به دواکه‌وتنی چه‌ند مانگ مووچه‌و حه‌قده‌ستی کرێکاران‌و هه‌روه‌ها ناڕوونیی چاره‌نووسی ئه‌و کرێکارانه بووه.
له ٢٠ ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و کۆمه‌ڵه ئابوورییه ده‌ستاوده‌ستی پێده‌کرا، کێشه‌و قه‌یرانی به‌رۆکی گرت‌و له ماوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد دا ئه‌و قه‌یرانه گه‌یشته ترووپکی خۆی.
شایانی باسه خاوه‌نه‌کانی که‌شت‌و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد له ئێستادا قه‌زێکی یه‌کجار زۆری خاوه‌ن کارگه‌کانی په‌له‌وه‌ری‌و کرێکار‌و کارمه‌نده‌کانی خۆیان له‌سه‌ره.