کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “جەبار ساڵحی” لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی “جەبار ساڵحی” تەمەن ٣٣ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە دژیگەلییەکانی ڕێژیمی ئێران بە سەختی بریندار کرا.
جەبار ساڵحی خەڵکی گوندی «وشکەڵان» ی مەریوان بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە باری تەندروستیی جەبار ساڵحی کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.