خۆڵبارین و پیسبوونی هەوا لە ڕۆژانی ڕابردوودا مەترسییەکی جیددی بۆسەر ژیانی هاووڵاتییان کوردستان دروست کردووە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا تۆز و خوڵبارین کوردستان و ناوچەکەی گرتووەتەوە و مەترسییەکی جیددی بۆسەر ژیان و گیانی خەڵکی ناوچەکە و بەتایبەت هاووڵاتییانی کوردستان دروست کردووە.
ئەو تۆز و خوڵبارینە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێک کە لە بەشێک لە شارەکانی پارێزگای ئیلام و هەروەها لە چەند شارێکی پاریزگای کرماشانیش ئاستی بینین تاکوو ١٠٠ میتر کەم بووە و بەم هۆیەوە ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، زۆربەی قوتابخانەکانی کۆمەڵێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داخراون.
شایانی باسە کە ڕێژهی پیسبوونی ههوا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان چەند هێندهی حاڵهتی ستاندارد بووە و ئەمەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی خەڵک دادەنێ.