فێرگەی زمانی کوردیی ” ئەدەب” لە شاری بۆکان، خولێکی خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی بۆ فێرخوازنی گوندی” سەراو” لە ناوچەی بۆکان کردەوە کە پاش ماوەیەک بەسەرکەوتوویی خولەکە کۆتایی پێهات.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەبۆنەی کۆتاییی خولێکی فێرکاریی کوردی و بەخشینی بڕوانامە بە فێرخوازان ڕێوڕەسمێک لە مزگەوتی گوندی سەراو لەلایەن کۆڕی فێرکاری و فەرهەنگی و فێرگەی زمانی کوردیی «ئەدەب» بە بەشداریی فێرخوازان، بەشێک لە خەڵکی ئاوایی و چەند کەسایەتیی شاعیر، لێکۆڵەر، نووسەر و هونەرمەند بەڕێوە چوو.