هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئەو شارە کرا.
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەردار کەرامەت هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ١٥ مانگ بەندکرانەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
سەردار کەرامەت ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای شنۆ دەسبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ناوبراو دواجار بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیم، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە شاری شنۆوە سزای ١٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.
جێی ئاماژەیە کە سەردار کەرامەت خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاریی کشتوکاڵە و لەو ماوەیە کە دەسبەسەر کرابوو لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.