وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند: گەمارۆگەلێکی زۆرمان بەدژی ئەو بازرگانانەی کە لە بواری ماڵییەوە، حیزبوڵای لوبنان دابین دەکەن پەسەند کردووە و دوو بازرگانی لوبنانی بەهۆی دابینکردنی ماڵیی حیزبوڵاوە خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە.
ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، عەلی سەعادە و ئیبراهیم تاهیر، دوو بارزگانی لوبنانی بەهۆی ئەوەیکە لە بواری ماڵییەوە، هاوکاریی ماڵیی حیزبوڵای لوبنانیان کردووە، خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە ڕێگە بە هیچ بازرگانێک لە جیهاندا نادەین کە تێچووی ماڵیی حیزبوڵای لوبنان و میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران دابین بکەن.
ئەو وەزارەتخانەیە ئەوەشی خستەڕوو کە، پێشتر ئەمریکا جەختی لەسەر ئەوە کردبووە کە کردەوەکانی میلیشیاکانی حیزبوڵای لوبنان ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە تێک دەدا و ئەو گرووپە لە ڕێگەی بازرگانە لوبنانییەکانەوە گەمارۆکانی ئەمریکا دەور لێداتەوە و ئەو هەنگاوەی میلیشیاکانی حیبزبوڵا دەبێتە هۆی مەترسی بۆسەر خەڵکی لوبنان و ڕێژیمی ئێرانیش بۆ بەرژەوەندیی خۆی پشتیوانی لەو کردەوانە دەکا.