لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی گەندەڵی ئاخوندی، ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی ئێران ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی ئێران ٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییی کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمیی ئابادان لە شوێنی کارەکەیان، شوفێر تاکسییەکانی شاری دوروود لەبەردەم بینای ئۆستانداریی ئەو شارە، کارمەندانی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی ئیسلامشەهری تاران، لەبەردەم بینای دادگوستەری ئەو شارە و خوێندکارانی زانکۆی تاران لەبەردەم بینای سەرۆکایەتیی ئەو زانکۆیە لە تاران بەڕێوە چوو.
جێگەی ئاماژەیە کە ناڕازییان بە هەواڵدەریی هرانایان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن بەرپرسانی دامودەزگا دەوڵەتییەکانەوە جێبەجێ نەکرێ، درێژە بە ناڕەزایەتیی دەربڕینەکانیان دەدەن.