کاولکاری و تێکدانی ژینگەی کوردستان لەلایەن مۆرە و بەکرێگیراوانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە کوردستان بەردەوامە و ڕۆژبەڕۆژ بە هۆی کەسانی هەلپەرەست و بەکرێگیراوەوە پەرەدەستێنێ.
لە درێژەی کاولکارییەکانی ڕێژیم لە کوردستان لە ڕێگای بەکرێگیراوانییەوە هێرشیان کردووە سەر دارستانەکانی شاری بانە و زیاتر لە هەزار بن داری ئەو دارستانانە و بەتایبەت داربەڕووەکانی ئەو دراستانانەیان بڕیوەتەوە.
بەپیی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی “پاژینـ”ـی بانە کە ڕۆژی هەینی، ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی بڵاوی کردۆتەوە؛ بەکرێگیراوان و کەسانی هەلپەرەستی سەربە ڕێژیمی داگیرکەری ئێران لە کوردستان، لە نزیک جادەی “سوورێن” سەر بە شاری بانە بە مەبەستی کاولکاری و لەنێوبردنی ژینگەی ئەو ناوچە، زیاتر لە هەزار دار و بەتایبەت داری بەڕوویان بە شێوەیەکی دڕندانە بڕێوەتەوە.
شایانی باسە کە ڕێژیم جیا لە بەتاڵانبردنی سەرچاوە سروشتییەکانی ژینگەی کوردستان، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە شیوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو، لە ڕێگای بەکرێگیراوانی خۆیەوە کاولکارییەکانی ژینگەی کوردستانی زیاتر پەرە پێداوە.