٢ کەس بە هۆی پێکدادانی پاسێک و ماشینێکی جۆری پژۆ لە ڕێگای سنە – دیواندەرە گیانیان لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەریەکانی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاتژمێرنزیک بە ٩ی شەوی ڕابردوو واتە هەینی، ١٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە رێگای نێوان دیواندەرە ـ سنە، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ماشینێک لە جۆری پژۆ و پاسێک لە یەکتریان داوە و بەوهۆیەشەوە دوو کەس گیانیان لە دەست دا و سێ کەسیش بریندار بوون.
شایانی باسە کە خراپی لەڕادەبەدەر و ناستاندارادبوونی ڕێگاوبان و جادەکانی کوردستان بووەتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر هاووڵاتییان و بەو هۆکارەشەوە ساڵانە هەزاران ڕووداوی هاتوچوو ڕوو دەدات و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی قورباییەکانی ئەو ڕووداوانە زۆرتر دەبێت.