کاترین پێرێس شاکدەم ژنێکی ئیسرائیلی کە بۆ مووساد کاردەکا وتی: ١٠٠ بەرپرس و ئاخوندی ئێرانییم خستۆتە داو و زانیاریی نهێنی و ئەمنییەتیی ڕێژیمم دەستکەوتووە
ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی “تایمز ئیسرائیل”، کاترین پێرێس شاکدەم، ئەو ژنە ئیسرائیلییەی کە لە گەشتێکی هەواڵگرییدا خۆی لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێران نزیک کردبووە وتی: لەگەڵ ١٠٠ بەرپرسی پلەبەرزی ڕێژیمی ئێران کە زۆربەیان ئاخووند بوون و لە پلە و پۆستی تایبەتی ڕێژیمدا کار دەکەن هاوسەرگیری کاتیم کردووە و زۆر زانیاریی نهێنیم دەستکەوتووە.
کاترین پێرێس وتیشی: زیاتر پەیوەندیم لەگەڵ پیاوانی ئایینیی هەبووە وەکوو ئاخووندەکان کە زۆربەی زۆریان لە دامودەزگا هەواڵگری و هەستیارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران پلە و پۆستی تایبەتیان هەیە و لە ڕێگەی پرسە ئاینییەکانەوە پەیوەندیم پێوە کردوون و لەیەکەم دیداردا داوای هاوسەرگیریی کاتییان لێ کردووم و دوای پلانی هاوسەرگیری کاتیی و بە دەستهێنای متمانەیان بە ئاسانی توانیم پرسیار لەسەر کێشە جۆراوجۆرەکان و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بکەم و زانیاریی زۆر گرینگیان لە لام درکاندووە.