وەزیری دەرەی ئەمریکا، هێرشی ڕووسیەی بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی و ناوەندی ناوکیی ئۆکراینی بە توندی مەحکووم کرد و ڕایگەیاند کە ئەمریکا بە دوای شەڕدا ناگەڕێ بەڵام ئەگەر ڕووبدا بە توندی وڵام دەداتەوە.
ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لەگەڵ هەڵگیراسانی شەڕ لە ئۆکڕاین و توندبوونی گرژییەکانی نێوان مۆسکۆ و ڕۆژاوا ڕایگەیاند؛ ئەمریکا بە دوای شەڕدا ناگەڕێ بەڵام بێ دەنگ نابێ لە بەرگریکردن لە هاوپەیمانانی “ناتۆ”.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەتوندی هێرشی ڕووسیەی بۆ سەر ئۆکراین مەحکووم کرد و وتی: پێویستە ئەو شەڕە ڕابگیرێ.