دوو هاوڵاتی کورد خەڵکی ورمێ لە کاتی چوون بۆ پارێزگای لوڕستان دەدرێنە بەر دەسڕێژی گولـلە و بریندار دەبن.
دوو هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی نیهاد حەبیبی کوڕی سەلیم و مێهران عەزیزی خەڵکی گوندی ڕاژان ی ناوچەی مەرگەوەری ورمێ لە لایەن هێزەکانی رژیم لە خوڕەماوا درانە بەر دەسڕێژی گوللـە و بریندار بوون و گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئەو شارە.
جێ ئاماژەیە کە هێزەکانی ڕێژیم بە بیانووی باری قاچاخ ئەم هاوڵاتیانەی داوەتە بەر فیشەک ، بەڵام ئەم هاوڵاتیانە بۆ فرۆشتنی سێوی باغەکەیان ڕوویان کردووەتە ئەو شارە کە لە ورمێ بۆیان نەفرۆشراوە و لە کاتی گەڕانەوەدا کە تەنانەت بارە سێوەکەشیان پێنەبووە دراونەتە بەر دەسڕێژی هێزەکانی ڕێژیم.