کاک خالید عهزیزی،سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سمینارێکدا که کۆمیتهی سۆئێدی حیزبی دێموکڕات بۆ پێکهێنابوو، سیاستو خوێندنهوهی حیزبی دێموکڕات بۆ ئاڵوگۆره نوێیهکانی ناوچهی شی کردهوه.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لهو کۆبوونهوه تهشکیلاتییهدا گوتی: ئادرەسی چارەسەری پرسی کورد لە ئێران حیزبی دێموکراتە.
له سهرهتای ئهو سمینارهدا که ڕۆژی شەممە، ٢١ ی خاکهلێوه (٩ی ئاوریلی ٢٠١٦ی زایینی)و بهبهشداریی سهدان ئهندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بهڕێوهچوو، کاک حەمەرەسووڵ کەریمی، ئەندامی ڕێبەریی حیزبو بەرپرسی کۆمیتەی سوئێدو کاک نەبەز عەلیدووست، بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە وڵاتی سۆئێد، لە سەر پێکهێنانی سمینارەکەو لە سەر شێوەی بەشداریو هەروەها گرینگیدان بە باسەکانی کاک خالید عەزیزی لە سەر مەسەلە سیاسیو تەشکیلاتیو دیپلۆماتیو خەباتی فڕە ڕەهەندی باسێکیان بۆ بەرچاو ڕوونیی زیاتری بهشداران کردهوه. پاشان کاک خالید عهزیزی باسهکهی پێشکێش کرد.
کاک خالید لە سەرەتای قسەکانی بە هێنانه بهرباسی چۆنیهتیی خوێندنهوهی حیزبی دێموکرات بۆ ئاڵوگۆرهکان له ئێران گوتی: باسی سیاسهتی گشتیو کهلان له بهرامبهر کۆماری ئیسلامی ههمووو بۆ ئهوهیه که چۆن مەسەلە حەیاتییەکان، یان مەسائیلی زۆر گەورەی نیوخۆیی حیزبیش باسیان لە سەر بکرێ، چونکا سیاسەت بە حیزب دەکرێو بە تایبەت حیزبێکی وەک حیزبی دێموکراتیش کە بۆتە جێی سەرنجی دۆستو دوژمن. تەبیعەتی سیاسەتیش وایە کە ئەگەر مەترەح بووی، نفووزت هەبوو، لە هاوکێشهکاندا بوونت ههبوو، چاوەروانییەکانیش له تۆ زیاتر دهبێ، ئهگهر لهلایهک خەڵی جۆراوجۆر، بەشێک له بەرژەوەندییەکانیان لە وجودو پێگەی تۆدا دەبینن، لهوانهیه بەشێکیش وا هەست بکەن کە بە گەورە بوونەوەو مەترەحبوونو حزووری تۆ بەرژەوەندییەکەیان دەکەوێتە مەترسییەوە. جا بۆیە هەرچەندی قسەو باس چ لە میدیای کوردی، چ لە میدیاکانی کوردی ئێرانو چ لە مێدیاکانی ئێرانیدا و چ لە نیو خۆماندا لە پێوەندی لەگەڵ حیزبی ئیمە دا هەبێ، زۆر ئاساییەهو دەبی بە دڵێکی فراوانەوە وەریبگرینو پێشوازی لێ بکەین.
سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسهکانیدا لهسهر جێگەو پێگەی حیزبی دێموکرات گوتی: حیزبی دێموکرات بە ئاسانی حاشای لێ ناکرێ. کۆماری ئیسلامی زۆری هەول دا نەیتوانی وا به ئاسانی لە پەراوێزی بخا. ڕێکخراوی دیکە لە دەورووبەری درووست بوون، بەڵام ئەوانیش نەیاتوانی جێگای حیزبی دێموکرات بگرنەوە. تەنانەت لە پارچەکانی دیکە هەبوو، کە حیزبێک بە هەر هۆکارێک کە خۆی پێ باش بووە، ویستوویەتی لە گۆڕەپانی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەیدانداری بکا، بەڵام هەر نەیانتوانیوە جێی حیزبی دێموکرات بگرنەوە.
کاک خالید عهزیزی له تهوهرێکی دیکهی باسهکهدا ئاماژه به خاڵه لاوازهکانی حیزب وهک دابڕانهکانی نیو ڕیزهکانی ئهم حیزبه کردو تیشکی خسته سهر خهسارهکانی ئهو دیاردهیهو سیاسهتکردنی حیزب لهو دۆخهدا.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات لهو بهشهی قسهکانیدا گوتی: گرفتی گەورەی گۆڕەپانی سیاسی ئیرانو ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوە دایە کە کەس ناوێرێ باسێکی نوێ بێنێتە گۆڕی، یەکسەر تۆمەتباری دەکەنو تاوانێکی دەخەنە پاڵ. زۆر کەس پێیان خۆش نیە کە باسێکی نوێ بێته گۆڕی، چونکی هێنانە بەرباسی شتی نوێ پرسیار درووست دەکاو کە پرسیاریش درووست بوو خەڵکی تێ دەئاڵێ، بەدواداچوون بۆ باسەکە دەکرێو لەوانەیە هەر ئەوە پرسە بەرۆکی خۆشمان بگرێتەوەو ڕابردووی ٣٧ ساڵ هەڵسوکەوتو سیاسهتمان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیش بکەوێتە بەر ڕەخنە.
کاک خالید گوتی: زۆر لایەن دەیانەوێ لە جێی خۆماندا بمێنینەوەو هەر یەک بوعدی چاو لە کێشەکان بکەین. خۆ لە باسو بابەتە نوێیهکان نەدەین، ئەوەش دەبێتە هۆی کەڵەکە بوونی گرفتێکی زۆرو ئەگەر سبەی ڕۆژێ دۆخێکی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتە ئاراوە، ئێمە هیچمان پێ نەبێ بۆ باس کردنو تەعامول لەگەڵ دۆخی نێوخۆ دا. ههر بۆیه ئێمە دەبێ بە هێنانە بەرباسی پرسیاری نوێ، خەڵکی بە هێمنی بێنینە نێو باسەکان و لە کێشەکاندا هاوبەشیان بکەین.
سکرتیڕی گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان گوتی” حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هێنانە بەرباسی پرسی نوێ، تابۆی یەک لایەنە بوونی سیاسەتی شکاند. شکاندنی ئەو تابۆیەو هێنانە ئارای شکڵێکی دیکە لە سیاسەت، وڵامێکی بە ئێمە دایەوەو شوێنی ئەو وڵامە نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. لە نێوخۆی کوردستانی ئێران ئەو بۆچوونهی ئێمەی بوو که باوهڕبهخۆبوونی لە نێو هێندێک خەڵکدا درووست کرد کە نیگەران نەبنو بچنە نێو چالاکییە سیاسیو مەدەنییەکانو بەو جۆرە تێبکۆشن کە خۆیان پێان باشەو دڵنیا بن لەوەی کە ئەگەر هاتنە ناو کێشە سیاسییەکانەوە، کەس تاوانباریان ناکاو پێیان نەڵێ خائینهو خۆفرۆشو لایەنێک هەیە که بە جۆرێک دیفاعیان لێ دەکا.
کاک خالید عهزیزی ههر لهو بهشه له قسهکانیدا گوتی: لە نێوخۆی وڵات خەڵکێکی زۆر هەیە کە دەیەوێ خەباتو تێکۆشان بکا، ئەرکی ئێمە ئەوەیە کە ئەو خەڵکە بەشداری تێکۆشان بکەین. ئێمە لە حیزبی دێموکراتی کوردستان ئەو کارەمان کرد. ئێمە دەبێ خەڵک ئەرکدار بکەینو هەوڵ بدەین بە ئاوەڵاکردنی مەیدانی خەبات، بیانهێننە نێو خۆمان. زۆر کەسو لایەن هەیه کە لەو گوتارە سیاسییەی ئیمە سڵ دەکەنەوە، لێی دەدەنو دەیانهوێ ئێمە واز لەو سیاسەتەی خۆمان بێنین، بەڵام ئێمە بێ ترس درێژە بە سیاسەتی خەڵک پەسندی خۆمان دەدەین.
سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا هاتە سەر باسی کێشەی نێوان دوو لایەنی دێموکراتو گوتی: ئێمە دەبێ هەوڵ بدەین کە کێشەکانی نێوانمان بە دیالۆگو دانیشتن چارەسەر بکەین. نابێ ڕێگە بدەین کە دژبەرانی یەکگرتنەوە لە هەردوو لا کێشەکان قووڵتر بکەنەوەو ناکۆکییەکان بکەنە ناکۆکیی سیاسی.
کاک خالید گوتی: ئێمە دەبێ تەوافوق بکەینە بەردی بناخەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له درێژهی باسهکهیدا گوتی: حیزبی دێموکراتی کوردستان بوووتە ئالا هەڵگری گۆڕانکاری، بۆ حیزبێکی گەورەی وەک حیزبی دێموکراتی کوردستان کە سکرتێرو ڕێبەرییەکەی خۆ لە کایە سیاسییەکانی ناوچەو جیهان دهدا، ئاوا ئاسان نیە کە بێ کێشە لە مەیدانی خەباتدا بچێتە پێش، له کۆتاییشدا من دەمەوێ بە خەڵک لە نێو ئێرانو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵێم کە ئادرەسی چارەسەری کێشەی کورد لە ئێران حیزبی دێموکراتە.
لهبهشی دووهه،ی سمینارهکهشدا که لهلایهن کاک سهعید بێگزادهوه ئیداره دهکرا، وێڕای هاتنه بهرباسی کۆمهڵیک پرسو بابهتێ نێوخۆیی تهشکیلاتی، لهلایهن بهشدارانی سمینارهکه کۆمهڵێک پرسیار بهرهوڕووی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرانهوهکه لهلایهن بهڕێزانهوه وهڵام درانهوه.