کۆڵبەرێکی سەردەشتی بەهۆی سەرماوە گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “محەممەد مەلا وێسۆ” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری سەردەشت و لە نزیک گوندی “دۆڵەبی” بەهۆی سەرماوە ڕەق بوەووە.
شایانی باسه کە محەممەد مەلا وێسۆ، خەڵکی گوندی “وەردێ” و دانیشتووی ڕەبەت بووە، ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە.