لە پێوەندیی لەگەڵ بارودۆخی حقووقیی پەروەندەی سامان نەسیم، که حوکمی ئێعدامکردنی ناڕەزایەتیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییو ڕێکخراوهکانی مافەكانی مرۆڤی لێكەوتەوەو دوایه حوكمی ئێعدامەكەی ڕاگیرا، ئێستاش حوکمهکهی هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نەكراوەو هیچ حوكمێكی دیكە بە ناوبراو ڕانەگەیەندراوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار له پەروەندەی نەسیم سامان گوتی، هەر ئێستا هیچ گۆڕانکارییەك لە پەروەندەی ناوبراودا نەكراوە. سەرەڕای ئەوەی كە سامان سێ جار بۆ تاقیكردنەوەی گەشەی عەقڵ بۆ لای پزیشكی قانوونی نێردراوە، بەڵام حوكمەكەی هەر وەك خۆی ماوەتەوە.
بهپێی زانیارییهکان لەسەر بڕیاری قازیی لقی ١٢ی دادگای سزاكان دەبوو ناوبراو بۆ پزیشك قانوونیی ناوەندی پارێزگای سنه نێردرابا، بەڵام لە شوێنێكی دیكە ئەم تاقیكارییەی بۆ كرابوو.
سامان نەسیم که ئێستا ٢٣ ساڵی تهمهنه، لە ساڵی ٩٢ لە حاڵێكدا دەسبەسەر كرا كە تەمەنی ١٧ ساڵ بوو. ئهو لەلایەن دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد، بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خوداو فهساد لهسهر ئەرز” و هەروەها ئەندامهتی لە یەكێك لە حیزبە كوردییەكان حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.
سامان نەسیم لە ماوەی لێكۆڵینەوەو لێپرسینهوهدا پارێزەری نەبووه. ناوبراو ههروهها دەڵێ لە ماوەی دەسبەسەركرانیدا ئازارو ئەشكەنجە دراوەو تەنانەت نینۆكەكانی دەستو لاقیان دەرهێناوەو سەراوبن هەڵیشیان واسیوە.
شایانی باسه ناوبراو لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٤ بۆ جارێكی دیكە بۆ بەندیخانەی ورمێ گواسترایەوە.