ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناوکیی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دامەزراوەی ناوکیی زاپرۆژیا، هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین کراوەتە ئامانجی هێرشی مووشەکیی ڕووسیە.
ڕافائێل گرووسی، بەرپرسی گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ناوکیی، ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەمەی١٤٠٠ی هەتاوی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە دامەزراوەی ناوکیی زاپرۆژیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین کراوەتە ئامانجی هێرشی مووشەکیی ڕووسیە.
ناوبراو بەئاماژە بە وەیکە زاپرۆژیا گەورەترین دامەزراوەی ناوکیی ئورووپا لە ئیستادا لە ژێر چاودێری “مۆسکۆ “دایە وتی: لەو هێرشە مووشەکییەدا ٢ کەس لە هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.
هەرلەم پێوەندییەدا” ولادێمیر زێلێنسکی” سەرۆککۆماری ئۆکراین، پاش هێرشی مووشەکی بۆ سەر دامەزراوەی ناوکیی زاپرۆژیا ڕووسیەی وەکوو تێرۆریزمی ناوکیی لە جیهان تۆمەتبار کرد و وتی: ڕووسەکان بە هێرش کردنە سەر دامەزراوەی ناوکیی زاپرۆژیا دەیانهەوێت ڕووداوی” چێرنۆبیل” لە ساڵی ١٩٨٦ی زایینیی دووبارە بکەنەوە کە لەو سەردەمەدا ئۆکراین بەشێک بووە لە یەکیەتیی سۆڤیەت.