• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

یازدەهەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆتایی بە کارەکانی هێنا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2022/03/04
جۆری بابەت: راگەیەندراوەکان, هەواڵی حیزبی, کوردستان

ڕۆژی هەینی، ١٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی، یازدەهەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی، هەڵبژێردراوی کۆنگرەی حەڤدەهەمی حیزب پێکهاتوو لە ئەندامانی ئەسڵی و جێگرانی کۆمیتەی ناوەندی، ڕاوێژکارانی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسانی ناوەندەکانی کوردستان بەڕێوە چوو.

لە دەسپێکی کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا دوای ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یاد و بیرەوەریی شەهیدانی کوردستان، ڕاپۆرتی دەفتەری سیاسیی حیزب لە لایەن سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، بەڕێز کاک خالید عەزیزی‌یەوە پیشکەش کرا.

لە ڕاپۆرتەکەدا بە سەرنجدان بە پرسە ڕۆژەڤەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بەتایبەت شەڕی نێوان دوو وڵاتی ڕووسیە و ئۆکراین و تا ڕادەیەک کەمڕەنگ بوونەوەی باسی بەرجام لە سەر ئاستی میدیا و کۆبوونەوەی وڵاتاندا، قسە لە سوود و زیانە کورت و درێژخایەنەکانی ئەم گۆڕانکارییانە بۆ سەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بزووتنەوەی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بەم نیزامە کرا. کاک خالید عەزیزی لەم پێوەندییەدا تیشکی خستە سەر ئەوە کە ڕێککەوتنی ئەتومی پرسە بنەڕەتییەکانی کۆماری ئیسلامی وەک قەیرانخوڵقێنییەکانی ڕێژیم لە ناوچە و سەرکوتی خەڵک و ئۆپۆزیسیۆن لە نێوخۆدا چارەسەر ناکا. بۆیە کۆمەڵگەی جیهانی باشتر وایە دەنگی خەڵکی ئێران ببیستێ و ئاوڕ لە خەبات و تێکۆشانی ئەوان بۆ ئازادی و دێموکراسی بداتەوە.

لە بەشێکی دیکە ڕاپۆرتەکەدا کە تەرخان کرابوو بۆ باس لە بەرەی دژ بە ڕێژیم و ڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆن، جەخت لەسەر یەکڕیزی و یەکگرتوویی نێوان هێزە سیاسییە ئێرانی و کوردستانییەکان کرایەوە و هەر لەم پێوەندییەدا چاوەڕوانییەکان لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و ڕۆڵی ئەم حیزبە لە بزووتنەوەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌دا ئاماژەی پێ کرا. بەڕێز عەزیزی، سکرتێری گشتیی حیزب لەم بەشە لە لێکدانەوەی دەفتەری سیاسیدا بەهێزڕاگرتنی حیزبی دێموکرات و گرینگیدانی زیاتر بە خەبات و تێکۆشان لە نێوخۆی وڵات و پشتیوانی لە جموجۆڵی مافخوازانەی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی خەڵکی بە ئەرکی هەموو ئەندامان و تێکۆشەرانی ئەم حیزبە زانی.

لە درێژەی ڕاپۆرتی دەفتەری سیاسیی حیزبدا بۆ کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب باس و تەوەرەکانی دیکەی وەک ڕۆڵ و دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەتی عێراق، هەوڵدان بۆ چۆنیەتیی پاراستنی حیزب و تێکۆشەرانی لە پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی، پتەوترکردنی پێوەندی و هاوخەباتیی نێوان حیزبەکانی کوردستان و ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و قورسایی‌بەخشین بە خەبات لە نێوخۆی وڵات، هاتنە بەر باس.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی بەشدار وێڕای خستنەڕووی بۆچوون و تێبینییەکانیان ڕاپۆرتی دەفتەری سیاسی بۆ کۆمیتەی ناوەندییان پەسەند کرد.

لە بەشێکی دیکەی دەستووری کاری کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبدا، پرسی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان خرایەوە بەرباس. لەم پێوەندییەدا هەردوو بەرپرسەکانی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ پرسی یەکگرتنەوە و هەیئەتی حیزب لە هەیئەتی داڕشتنەوەی بەرنامە و پێڕەوی نێوخۆ، لەسەر ڕەوتی چۆنیەتیی بەرەوپێش‌چوونی دیالۆگی نێوان هەیئەتەکان ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش بە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی کرد. کۆمیتەی ناوەندیی حیزب پاش باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕا، وێڕای پێداگری لەسەر زەروورەتی یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان و پەسەندکردنی هەڵوێست و سیاسەتەکانی حیزب لە پێوەندی لەگەڵ ئەم پرسە و کاری هەیئەتەکان، دەفتەری سیاسی و هەیئەتەکانی پێوەندیدار بەم پرسەی بۆ درێژەدان بە ڕەوتی دانیشتنەکان ڕاسپارد.

لە دوایین بەشی کارەکانی کۆبوونەوەدا، کۆمیتەی ناوەندی، دەفتەری سیاسی، ئۆرگان و کۆمیسیۆنەکانی حیزبی ڕاسپارد کە بۆ ساڵی نوێی هەتاوی (١٤٠١) پڕۆژەی کار و تێکۆشانی خۆیان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی حیزبدا ئامادە بکەن و بە پێکهێنانی هەماهەنگی هەوڵ بۆ جێبەجێ‌کردنیان بدەن.

حیزبی دێموکراتی کوردستان

دەفتەری سیاسی

١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist