شاخەوانێکی ڕۆژهەلاتی کوردستان و خەڵکی شاری سنە، بەسەر شاخی ئاگری لە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستاندا سەر کەوت.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی ناوخۆی ڕۆژهەلاتی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا شاخەوانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خەڵکی شاری سنە، بە ناوی “سامان پیرزادە”، شاخەوانی دێرینی کورد و ئەندامی تیمی شاخەوانیی شارەوانیی سنە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پاش ساڵانێک دابڕان جارێکی دیکە شاخەوانیی دەست پێکردەوەتەوە و بە دروشمی “سنە شاری ئافراندنی مۆسیقا” بەسەر شاخی ئاگری لە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستاندا کە بەرزایییەکەی ۵٬۱۳۷ مترە، سەر کەوت.
ئەو شاخەوانە بە ئەزموونە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بەسەر شاخە بەرزەکانی کوردستان و ئێران و ناوچەکەدا سەر کەوتووەو بە یەکێک لە شاخەوانە سەرکەوتووەکانی کوردستان ئەژمار دەکرێت.