كارخانەی قەندی زەكەریا لە شاره‌کی سه‌نعه‌تیی سەقز داخراو ٢٥٠ كرێكاری ئه‌و کارخانه‌یه‌ش له کار بێكار بوون.
ڕۆژی شەممەی ئەم حەوتوویە كاربەدەستانی حكومەتی لە سەقز لەسەر پشكەكانیان لە كارخانەی قەندی زەكەریا، لێیان بوو به کێشه، ئه‌وه‌ش داخرانی کارخانه‌که‌و بێكاركردنی ٢٥٠ كرێكاری ئەم کارخانه‌یه‌ی لێکه‌وته‌وه.
وه‌ک کرێکارانی له کار بێکارکراوی ئه‌و کارخانه‌یه ده‌ڵێن دەستەوستان مانەوەی ئەم كارخانەیە لە پێدانی قەرزەكانی بە شارەداری‌و كێشەی نێوانیان لەگەڵ شارەداریی سەقز لەسەر زەویی ئەم كارخانەیە هۆکاری کێشه‌کان بووه.
شایانی باسه داخرانی ئه‌و کارخانه‌یه‌و بێکاربوونی ٢٥٠ کرێکاری کارخانه‌که له ده‌سپێکی ساڵی نوێ‌دا توڕەیی‌و ناڕەزایەتیی ئه‌وانی لێ‌که‌وتۆته‌وه.