لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ڕێژیمی ئێران، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی نارەزایەتیی ماڵدزراوانی کۆمپانیای ” بادران گوستەران” لە بەردەم بینای گشتیی دادگای تاران، خەڵکی گوندی بۆنەعەباس سەر بە شاری ڕامهۆرمۆز لە بەردەم بینای دادگوستەری ئەو شارە، کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی “کاغەزی پارس”ی حەوت تەپپە لە حەوشەی کۆمپانیاکە، گۆشتفرۆشەکانی بروجێرد لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەوە شارە و کرێکارانی گرێبەستی ئیدارەی کارەبای پاریزگای لۆڕستان لە خوڕماوا بەڕێوە چوو.