بۆ چەندین جارە ڕێژیمی ئێران هەوڵی ئەوە دەدا لە ڕێگەی مووشەکەکانییەوە ماهوارە بەرێ بکا بۆ بۆشایی ئاسمان بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون.
بەپێی ڕاپۆرتی “ئاسۆشەیتێد پرێس” ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕێژیمی ئێران پاش تێپەڕبوونی دوو مانگ لە ناردنی کۆتا مووشەکی ماهوارەبەری خۆی بۆ بۆشایی ئاسمان کە سەرکەوتوو نەبوو، جارێکی دیکە هەوڵیداوە کە ماهوارە بۆ بۆشایی ئاسمان بنێرێ بەڵام ئەوە چەندین جارە ئەو هەوڵەی ڕێژیم سەرکەتوو نەبووە.
هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بەرپرسانی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە نەبوون لەسەر سەرنەکەوتنی مووشەکی ماهوارەبەر بۆ بۆشایی ئاسمان هیچ لێدوانێک بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بدەن کە بۆ پێنجەمین جار هەوڵیان داوە مووشەکی ماهوارەبەری “سیمورغ” بەڕێ بکەن بۆ بۆشایی ئاسمان بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و لە هەمانکاتیشدا هۆکارەکەیان ڕانەگەیاندووە.