حوسێن مروەتی، کوڕی کاک حەسەن مروەتی پێشمەرگەی ناسراوی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
پاش نیوەڕۆی، ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، حوسێن مروەتی، کوڕی کاک حەسەن مروەتی ناسراوە بە “حەسەن میری” لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەکی تایبەتەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد و لە نێو کۆڕی هاوڕێیانی پێشمەرگەدا لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە بە خاک سپێردرا.
کاک حەسەن مروەتی ناسراو بە کاک “حەسەن میری” لە ساڵی ٥٨ی هەتاوییەوە بەرگی پیرۆزی پێشمەرگایەتی بۆ بەرگری لە خاکی پیرۆزی نیشتمان لەبەر کردووە و یەکێکە لە کەسایەتییە دیار و خۆشناوەکانی نێوە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و ناوچەی سەقز بە گشتیی.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، وێڕای دەربڕینی خەم وپەژارەی خۆمان بۆ کۆچی دوایی کاک” حوسێن مروەتی” سەر خۆشی لە هاورێی بەڕێز کاک حەسەن میری و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزیان دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.