لەدرێژەی هێرشەکانی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، وەزیری دەرەوەی رووسیە هۆشدار بە کۆمەڵگەی جیهانیی دەدا ودەڵێ: شەڕی جیهانی سێهەم ناوکیی و ڕووخێنەر دەبێ.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمی ڕووسیە، سێرگەی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیە، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، سەرەرای ئاماژە بەوەیکە ڕووسیە ئیزن نادا کە ئۆکراین ببێتە خاوەن چەکی ناوکیی وتی: لە ئەگەری دەسپێکردنی شەڕی جیهانیی سێهەم لە چەکی ناوکیی کەڵک وەردەگیردرێ و کاولکارییەکی گەورە و ڕووخێنەر بەرۆکی جیهان دەگرێ.
ناوبراو لەدرێژەدا وتی: ڕووسیە حەوتووی ڕابردوو هێرشی سەربازیی بەربڵاوی خۆی بۆ سەر ئۆکراین دەسپێکردووە و لەسەر ئەو باوەڕەیە کە ئەگەر ئۆکراین دەستی بە چەکی ناوکیی ڕابگا ڕووسیە ڕووبەڕووی مەترسییەکی چاوەڕواننەکراو دەبێتەوە و هەربۆیە ئامانجی سەرەکیی ئێمە لەنێوبردنی دامەزراوە ناوکییەکانی ئۆکراینە.
وەزیری دەروەی ڕووسیە هەروەها، ئۆکراینی بەوە تۆمەتبار کردووە کە بە فەرمانی ئەمریکا وتووێژەکانی لەگەڵ ڕووسیە ڕاگرتووە.
جێگەی ئاماژەیە کە ئەرتەشی ڕووسیە حەوتووی ڕابردوو بە فەرمانی پوتین هێرشی سەربازیی بەربڵاوی خۆی بەناوی هێرشی تایبەت بۆ چەک کردنی ئۆکراین دەسپێکردووە و بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە ئیزن نادەین ئۆکراین بەشێکە لە ڕووسیە.