به‌رپرسان دزگای چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب له سنه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک‌دا له‌هه‌ڵ سه‌ید عه‌باس ساڵحی، بریکاری فه‌رهه‌نگیی وه‌زاره‌تی ئیڕشاد ڕه‌خنه‌ی توندیان له بارودۆخی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب له کوردستان گرت.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسی ده‌زگای چاپی “ئاراس” سه‌باره‌ت به پێدانی مۆڵه‌تی چاپی کتێب به ده‌زگاو بڵاوکه‌ره‌وه‌کانی کورد ڕه‌خنه‌ی توندی له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ‌و ئیڕشاد گرت‌و گوتی: زیاتر له ساڵێکه ٢٠ کتێبی ئه‌و ده‌زگایه له نۆره‌ی پێدانی مۆڵه‌ت‌و ئیزن‌وه‌رگرتنه.
سه‌عید سه‌ججادی گوتی: دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت، ده‌بینی که پێداگری له‌سه‌ر نووسینی ڕسته‌ی” تایبه‌ت بۆ ئه‌هلی سوننه‌ت” ناڕه‌زایه‌تیی زۆری خوێنه‌رانی لێ ده‌که‌وێته‌وه، ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که ئه‌و ده‌ستنیشانکردن‌و دیاریکردنه‌ی کتێب نه‌ک پێویست نییه، به‌ڵکوو سووکایه‌تی به خوێنه‌ریشه. ئه‌وه جیا له‌وه‌ی واده‌کا خه‌ڵک ڕوو له کتێب نه‌که‌ن‌و په‌ره به تێڕوانینی خراپ به نیسبه‌ت ئه‌ندێشه‌و بیره جیاوازه‌کان ده‌دا.
به‌پرسی ده‌زگای ئاراس هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به رێگری له ده‌زگاکانی چاپی سووننه بۆ به‌شدارییان له پیشانگاکانی کتێب‌و خستنه‌ڕووی کتێب‌و به‌رهه‌مه‌کانیان ڕه‌خنه‌ی توندی له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ‌و ئیڕشاد گرت‌و گوتی: به‌رپرسانی ده‌زگای چاپ‌و بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کتێب به زه‌حمه‌تی یه‌کجار مۆڵه‌تیان ده‌درێتێ، که‌چی دوایه ڕێی به‌شدارییان له پیشانگاکانی کتێب‌دا لێ‌ده‌گیرێ‌و ئه‌وه‌ش ئه‌پوڕی غه‌درو جیاوازیدانانه.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕه‌فیق ساڵحی، به‌رپرسی ده‌زگای چاپی ” ئامیار” گوتی، کێشه‌که هه‌ر ئه‌وه نییه که زۆر له کتێبه‌کان ته‌نیا به شه‌رتی له‌سه‌رنووسینی ” تایبه‌ت به سوننییه‌کان” مۆڵه‌تی چاپیان ده‌درێتێ، به‌ڵکوو کێشه ئه‌وه‌یه دوای چه‌ند ساڵ هه‌ر ئه‌و کتێبانه قه‌ده‌غه ده‌که‌ن‌و ئیجازه‌ی فرۆشتنیان له کتێب‌فرۆش‌و ده‌زگاکانی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه زه‌وت ده‌که‌ن.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رپرسی ده‌زگای چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی “زانست”یش سه‌باره‌ت که که‌میی داهاتی ده‌زگاکانی چاپی کتێب‌و بارودۆخی دژواری ژیانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگییانه کرد‌و گوتی به‌و حاڵه‌ش له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیڕشاده‌وه‌و ناوه‌نده به‌رپرسیاره‌کانی سنه‌وه هیچ هاوکارییه‌ک ناکرێن‌و یارمه‌تی‌و ئاسانکاری پێویستیان بۆ له‌به‌رچاو ناگیرێ.
عه‌لی ڕه‌حمانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی “واتا”ش ره‌خنه‌ی توندی له کاربه‌ده‌ستانی پارێزگای سنه سه‌باره‌ت به پشتگوێ‌خستنی داوای به‌رپرسانی ده‌زگای چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه گرت‌و گوتی هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئێمه وه‌ک چالاکانی بواری کتێب به ته‌واوی ناهۆمێد‌و ته‌مابڕاو بووین
ئه‌و به ئاماژه به‌وه‌ی زیاتر له دوو ساڵه ده‌زگای چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی “واتا” نه‌یتوانیوه هیچ کتێبێک چاپ بکا، گوتی هۆکاری سه‌ره‌کیی ڕاوه‌ستانی ئ‌وان کێشه‌ی داراییه‌و بێتوو ئه‌و ڕه‌وته هه‌ر ئاوا به‌رده‌وام بێ، ناچار ده‌بن کۆی بکه‌نه‌وه‌و ده‌زگاکه‌یان دابخه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی ” کانیی کتێب”یش ره‌خنه‌ی له گۆڕینی سه‌لیقه له وشه له کتێبه کوردییه‌کان‌دا گرت‌و گوتی ئه‌و به‌ربه‌ستانه واده‌کا واتای ڕسته‌کان‌و ته‌نانه‌ت مه‌به‌ستی نووسه‌ر بگۆڕدرێن.
شوان تاهیری له درێژه‌دا گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا پێدانی مۆڵه‌ت بۆ چاپی کتێب له کوردستان ماوه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر ده‌کێشێ‌و ته‌نانه‌ت کتێب هه‌یه دوای چه‌ند جار ڕه‌خنه‌ی وه‌زاره‌ت‌و پێداچوونه‌وه‌ی نووسه‌ر جا ئیزنی چاپی ده‌درێتێ.
شایانی باسه زۆر له به‌رپرسانی ده‌زگاکانی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه له کوردستان به‌هۆی بێبه‌شکردنیان له پیشانگای نێونه‌ته‌وه‌یی کتێب له تاران‌و نه‌دانی غورفه پێیان ئاماده نه‌بوون له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری فه‌رهه‌نگ‌و ئیڕشاد دابنیشن‌و باس له سه‌رنج‌و ڕه‌خنه‌کانیان بکه‌ن.