سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا جێبەجێ کراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، سزای لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلیحەیدەر دێهقانی” تەمەن ٣٨ ساڵ کە بەهۆی کوشتنی بە ئەنقەست ئەو سزایەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی خوڕەماوا جێبەجێ کرا.
شایانی باسە کە عەلی حەیدەر دێهقانی چەند ساڵ پێش کەسێکی کوشتبوو و هەڵهاتبوو، ساڵی ڕابردوو بە بەڵێنی ڕازیکردنی بنەماڵەی کوژرا و لێبوردن بە مەرجی دانی پارە خۆی بە هێزی ئینتزامییەکانی ڕێژیم ناساندووە و لە کاتەوە لە بەندیخانەدا بووە.