هێزە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی تورکیە جارێکی تر هێرشیان کردەوە سەر ناوچە مەدەنییەکانی ڕۆژاوای کوردستان و چەندین کەسی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەرییەکانی ڕۆژاوای کوردستان؛ سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕه‌شه‌مەی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەهۆی هێرشی ئاسمانی و هەروەها تۆپبارانی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە بۆسه‌ر شارۆچکەی منبج لە ڕۆژاوای کوردستان، چەند هاووڵاتیی مەدەنی شەهید و بریندار بوون.
ئەنجومەنی سەربازیی منبج لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە؛ هێزەکانی تورکیە و گرووپه‌كانی سه‌ر به تورکیە، گوندی “توخا”یان لە باکووری شارۆچکەی منبج تۆپباران کردووە و بەو هۆیەوە چەند هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون؛ هەروەها ئەنجومەنی سەربازیی منبج ڕاشیگەیاند کە گرووپەکانی سەر بە تورکیە له ڕێگه‌ی چه‌كی قه‌ناسه‌وه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر ڕێگه و بانه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و ڕۆژانه چه‌ندین هاووڵاتیی مه‌ده‌نی به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان به سه‌ختی بریندار ده‌بن.