کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمانی خامنەیی، پشتیوانیی خۆی بۆ حیزبوڵای لوبنان بە مەبەستی تێکدان و ناسەقامگیریی ناوچەکە و کردەوەی تێرۆریستی دووپات کردەوە.
دەنگوڕەنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند کە، محەممەدمێهدی ئیسماعیلی، وەزیری “فەرهەنگ و ئیرشاد”ـی ڕێژیمی ئێران لە سەردانێکیدا بۆ “بەیرووت” لەگەڵ “حەسەن نەسروڵا” بەرپرسی گشتیی گرووپی حیزبوڵا، کۆ بوونەتەوە و ناوبراو پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی بۆ حیزبوڵای لوبنان دووپات کردووەتەوە.
باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە بەیرووت ڕایگەیاندووە کە: کۆماری ئیسلامیی ئێران شانازی بەوەوە دەکا کە حیزبوڵای لوبنان لە ناوچەکەدا پەیڕەوی سیاسەتەکانی تارانە و ئێمەش بەردەوامین لەوەیکە پشتیوانییان لێ بکەین.
جێی ئاماژەیە کە ڕێژیمی ئیران لە ڕێگەی میلیشیاکانییەوە بووەتە هۆکاری ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.