لە ساڵی ڕابردوودا ١٢٨٥ قوتابی لە ئاستی خوێندن پۆلی یەكی دەبیرستان لە پارێزگای سنە وازیان لە خوێندن هێناوە.
ڕەشید قوربانی، بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی فێركردنو پەروەردەی سنە ڕۆژی ڕابردوو لە یەكەمین كۆبوونەوەی شورای پلاندانانی پارێزگا لە ساڵی ٩٥دا كە بۆ تاوتوێی بارودۆخی ئەم ئیدارەیە گیرا، گوتی پارێزگای سنە لە بواری ئاماری خوێندەواری یەكێك لە 6 پارێزگاكانی ئێران لە خوارەوەی ئەم لیستە دایە.
ناوبراو گوتی، هەر ئێستا ٦٠ هەزار كەس لە ئاستی تەمەنیی ١٠ بۆ ٤٩ ساڵ نەخوێندەوارن.
ئەو هەروەها پێداگریی لەسەر پێویستیی هۆشمەندکردنی قوتابخانەكانی ئێران و بە تایبەت سنە كردو گوتی لە ئێستادا تەنیا سەدی ٢٨ قوتابخانە دەوڵەتیەکان لەم پارێزگایەدا بەڕۆژ كراون.
قوربانی نەیشاردەوە کە بۆ ئەمساڵ ١٢٨٥ قوتابی لە پۆلی یەكی دەبیرستاندا وازیان لە خوێندن هێناوە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە یە كەندوكۆسپەكانی خوێندن لە ئاستی پارێزگادا دەڵێ هەر ئێستا ١٠٩ پڕۆژە لە حەوزەی فێركردن و پەروەردەدا پێویستە كە ٩٨ میلیارد تمەنیان بوودجە دەوێ.
مەسعوود سالمی، جێگری ئامار و ئیتلاعاتی ڕێكخراوی مودیرییەت و بەرنامەدانانی سنەش لەم كۆبوونەوەیە وێڕای ئاماژە بە بوونی ٢٩٦ هەزار نەخوێندەوار لەم پارێزگایە گوتی، تەنیا سەدی یەکی ئەو کەسانە توانیای گەڕانەوە بۆ خوێندنیان هەیە ، یان بە واتایەكی دیكە لە تەمەنی ٦ تا ١٨ ساڵدان و سەدی ٩٩ ئەوانە تەمەنیان زیاتر لە ١٩ ساڵە.