دەوڵەتی ئۆکراین کۆماری ئیسلامیی ئێرانی خستە لیستی ئەو وڵاتانەی کە پشتگیری لە دەستدرێژییەکانی ڕووسیە بۆسەر ئۆکراین دەکەن.
ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، وەزارەتی دەرەوەی ئۆکڕاین، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێسلامیی ئێران لە لیستی ئەو وڵاتانەیە کە پشتگیری لە دەستدرێژییەکانی ڕووسیە بۆسەر ئۆکراین دەکەن و ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە دیکتاتۆرەکان پشتیوانی لە یەکتر دەکەن بۆ وێرانکردن و کردەوەی تێکدەرانە.
وەزارەتی دەرەوەی ئۆکڕاین هەروەها ڕایگەیاند: تاران شانبەشانی “بێلاڕووس، ڤێنێزۆێلا، کوبا و نیاکاراگوا وەک هاوپەیمان پشتگیری لە هێرشەکانی ڕووسیە بۆسەر ئۆکراین دەکەن و دەوڵەتی “ئۆکراین”ـی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی وەکوو لایەنگر و پاڵپشتی کۆمەڵکوژی ناوبرد و خستییە لیستی ئەو وڵاتانەی کە دەستیان هەیە لە کوشتاری خەڵکی مەدەنیی ئەو وڵاتە و لە هەمان کاتیشدا ناوی ٨٦ وڵاتی ئاشکرا کرد کە هێرشی ڕووسیەیان سەرکۆنە کردووە.