پاش تێپەڕبوونی ١٥ ساڵ بەسەر دەسپێكی پڕۆژەی دروستكردنی كتێبخانەی ناوەندیی پارێزگای ئیلام هێشتا ئەم پڕۆژەیە هەموو كارەكانی نەکراوە.
كاربەدەستانی شاری ئیلام دەڵێن، عەمەلیاتی دروستكردنی ئەم كتێبخانەیە پاش ١٥ ساڵ هێشتا پێویستیی بە بڕی ١ میلیارد تمەن بوودجە هەیە. هەروەها چالاكانی فەرهەنگیی ئیلام دەڵێن هەموو ساڵی لە لایەن كاربەدەستانەوە بۆ كرانەوەی ئەم كتێبخانەیە وادەو بەڵێن دددرێ کەچی دیسان دەڵێن ئەم پڕۆژەیە پیویستیی بە بوودجە ماوەو هیچ خەبەرێكیش لە كرانەوەی نییە، ئەمە لە حاڵێكدایە كە وێڕای كەمیی ژێرخانی فەرهەنگی لەم پارێزگایەدا كە بۆ هەر ٨ هەزار ئیلامییەك یەك كتێبخانە لەبەر چاو گیراوە، كرانەوەی ئەم كتێبخانەیە زۆر گرینگە.
مراد جەلیلیان، بەڕێوەبەری گشتیی كتێبخانە گشتییەكانی پارێزگای ئیلام وێڕای ئاماژە بە دابینكردنی سیستمی گەرمكەرەوەی ئەم كتێبخانەیە كە بڕی ١ میلیارد تمەنی بوودجە پێویستە گوتی لە ساڵی ٦٦ تا ئێستا لە ناوەندی ئەم پارێزگایە تەنیا ٤ كتێبخانە دروست كراوە كە لە چاو حەشیمەتەكەی ئەم پارێزگایە پێویستیی بە ١٠ كتێبخانەی دیكە هەیە.