لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی ڕۆژی ڕابردوو ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ڕێژیمی ئێران، ٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کارمەندان و خانەنشینکراوانی هێزە چەکدارەکان هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە شارەکانی مەشهەد و شەهریکورد لەبەردەم بینای ئۆستانداریی شارەکانیان و لە تاران لەبەرەدم بینای مەجلیسی ڕێژیم بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵیک لە مامۆستایانی شاری تاران لەبەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان لە تاران، کرێکارانی وەرزیی کۆمپانیای نەیشەکەری حەوت تەپە لە حەوشەی کۆمپانیاکە و کرێکارانی شارەوانیی کووت عەبدوڵا بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لەبەردەم بینای ئۆستانداریی خووزستان لە ئەهواز بەڕێوە چوو.