یەکیەتیی ئورووپا هەرێمی ئاسمانیی خۆی بە ڕووی فرۆکەکانی ڕووسیەدا داخست و ئەوەش بە مانای ڕاگرتنی هەموو فرۆکە و شیرکەتی فرۆکەوانییەکانی ئەم وڵاتەیە و هاوکاتیش بەرنامەی لە پێشدا داڕێژراوی تەواوی فڕینەکانی ڕووسیە بە سەر ٢٧ وڵاتی یەکیەتیی ئورووپا دا ڕاگیران. ئەم بڕیارەش هەموو جۆرە فڕۆکەکان دەگرێتەوە، چ ئەوانەی لە رووسیە ڕا بەرەو ئورووپا دەفڕن و یا بە پێچەوانە بۆ ڕووسیە.
ئەو بڕیارە لە لایەن “اورزلافون درلاین” بەرپرسی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی یەکیەتیی ئورووپا ڕاگەیاندرا و هەموو فرۆکە شەخسی و دەوڵەتییەکان دەگرێتەوە.
هاوکات یەکیەتیی ئورووپا لە کۆبوونەوەی تایبەت بە شەڕفڕۆشی ڕووسیە و هێرش بۆ سەر ئوکراین ڕایگەیاند کە وەک یەکیەتیی ئورووپا یارمەتی بە ئۆکراین دەکەین و هەم فرۆکەی شەڕکەر و هەمیش کەلوپەلی پێویستی سەربازی دەنێرینە ئۆکراین و یارمەتی ماددی و دەرمانی دەنێرین بۆ ئۆکراین.
هەر لەو پێوەندییەدا ماگدەلینا ئەندێرشۆن سەرۆک وەزیرانی سوئێد ڕایگەیاندوە کە ٥ هەزار پەسەتەکی گوللەنەبڕ، ٥ هەزار کڵاوی ئاسنی سەربازی و ٥ هەزار چەکی دژەتانک و ١٣٥ هەزار کۆڵەپشتی خواردنی سەربازی وەک یارمەتی دەداتە وڵاتی ئۆکراین و دواتر ڕایگەیاند کە یارمەتی مرۆیش بۆ ئۆکراین بۆ ٥٠٠ میلیۆن کڕۆن زیاد و بەرز دەکەینەوە.