بەهۆی سیاسەتە هەڵاکانی پوتین کە هێرشی بۆسەر ئۆکراین دەست پێکرد و ماوەی چەند ڕۆژە شەڕ بەردەوامە، ژمارەیەک بەرپرسی سەربازیی ئەو وڵاتە دەستیان لەکەر کێشاوەتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، والێری گراسیمۆف، بەرپرسی ناوەندی هاوبەشی ئەرتەشی ڕووسیە، بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سیاسەتە شەڕخوازانەکانی “ڤێلادیمێر پوتین”، نامەی دەست لەکار کێشانەوەی خۆی پێشکەش بە ناوەندی فەرماندەیی ئەرتەشی ئەو وڵاتە کرد و وتی؛ ئەو شەڕەی ڕووسیە لەگەڵ ئۆکراین دەستی پێکردووە، شەڕێکی ڕەوا نییە.
شایانی باسە کە لەو ماوەیەی کە ڕووسیە هێرشی بۆسەر ئۆکراین دەست پێکردووە و ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی، کارمەندانی نەخۆشخانە و منداڵ بوونەتە قوربانی، زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەس لە ڕووسیە لە نامەیەکدا داوای دەست لەکار کێشانەوەی پوتینیان واژۆ کردووە و داوایان کردووە کە دەبێ ناوبراو دەست لەکار بکێشێتەوە.