لە درێژەی کۆبوونەوە نارەزایەتیییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ وگەندەڵی ئاخوندی ڕۆژی ڕابردووو ٢٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی رێژیمی ئێران، ٢٤ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییی خانەنشینکراوانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی لەبەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم لە تاران و لە شارەکانی کرماشان، ئەردەبیل، مەشهەد، ئەراک، شووش، تەورێز، قەزوین، ڕەشت، شووشتەر، شیراز، خوڕەماوا و بۆجنوورد لەبەردەم بینای ئیدارەی گشتیی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییی مامۆستایانی تاران بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام لەبەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم لە تاران، کارمەندان و خانەنشینکراوانی ئیدارەی موخابەراتی ئێران لە تاران، خانەنەشینکراوانی وەزارەتی تەندروستی لە شارەکانی گورگان و ئەهواز لەبەردەم سەندووقی خانەنشینی پارێزگاکانیان و لە ئیلام لەبەردەم دەفتەری بەڕێوەبەری ئەو سەندووقە، خانەنشینکراوانی سەندووقی خانەنشینی پۆڵا لەبەردەم بینای ناوەندیی سەندووقی پۆڵا لە تاران و لە پارێزگاکانی خووزستان و ئیسفەهان لەبەردەم بینای ئەو سەندووقە لە پارێزگاکان، کرێکارانی شارەوانیی کووت عەبدوڵا لەبەردەم بینای ئۆستانداریی ئەهواز، ماڵدزراوانی کۆمپانیای فەردادکار ئامیتس لەبەردەم دەفتەری داواکاری گشتیی دەزگای قەزایی لە تاران بەڕێوە چوو.