یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٧٣ ساڵه‌ی دامه‌زرانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ڕێوڕه‌سمێکی پێکهێنا.
له‌و ڕێوڕسمه‌دا که پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢١ ی خاکه‌لێوه به‌به‌شداریی سه‌دان که‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، کادرو پێشمه‌رگه‌و بنه‌ماڵه‌کانیان به‌ڕێوه‌چوو، رێز له یادو بیره‌وه‌ریی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه گیرا.
رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب‌و ڕاگرتنی ساتێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکردو پاشان پەیامی هەیئەتی ئیجرایی یەکیەتیی لاوان لەلایەن پێشەوا عەلیپوور، سکرتێری گشتیی ئەو رێکخراوەیه پێشکەش کرا.
پێشەوا عەلیپوور به ئاماژه به مێژووی دامه‌زرانی ئه‌و رێکخراوه‌یه‌و پشکوتنی له‌سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا گوتی: “پێشوامان قازی محەممەد بیری لە داهاتووی حیزبی دێموکرات‌و نەتەوەی کورد کردۆتەوە بۆ داهاتوو، هەر بۆیەش بە گرنگیدان بە لاوانی ئەو سەردەم دڵنیا بوو کە دوای ئەویش رێبازی نەتەوەیی‌و تێکۆشان بۆ دامەزرانی حکومەتی کوردی کوێر نابێتەوە. هەر واش بوو کە قاسملووی لاو و بەرپرسی لاوانی ئەو سەردەم لە پاش ماوەیەک دەبێتە رێبەری حیزبی دێموکرات‌و ئەم شێوازە لە پەروەردەی لاو نەریتێکە لەنێو دێموکرات کە لە پێشەوامان بە میرات ماوە.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا پەیامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات به‌و بۆنه‌یه لەلایەن کاک کەماڵ کەریمی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی پێشکێشکرا.
کاک که‌ماڵ کەریمی لە پەیامەکەیدا بە ئاوڕدانەوە لە میژووی دامەزرانی سازمانی جەوانانو پەیوەستبوونی تێکۆشانی سازمانی جەوانان بە ژێ کافو پاشان بە حیزبی دێموکرات، باسی لە گرنگیی بوونی ئەم رێکخراوەیه کرد.
ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا گوتی: لاوان لە سەردەمی زووە دەوری کاریگەریان هەبووە لە گەیاندنی سیاسەت و پەیامەکانی حیزبی دێموکرات بۆ نێو توێژی لاو و کۆمەڵانی خەڵک، ئەوان بە هۆی کارە هونەریو ئەدەبییەکانیان یارمەتیدەر بوون کە خەڵک لە بیری حیزبی دێموکرات‌و بیرۆکەی کۆماری کوردستان تێبگەیەنن.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو ڕێڕەسمەدا پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە لایەن خاتوو شلێر مەحمودی خوێندرایەوەو له درێژه‌ی به‌رنامه‌کانی ئه‌و یاده‌دا کۆمەڵێک بڕگەی هونەری هه‌بوو که به‌شێکیان بریتی بوون له: گۆرانییەک بە دەنگی خاتوو شیرین شەریفی، گۆرانییەک بە دەنگی رێبوار حەسەنی، پیشاندانی شانۆیەک لەلایەن گرووپی شانۆی لاوان‌و هەروەها تابلۆیەکی هەڵپەڕکێی لاوانی دێموکرات.