ڕێژیمی ئێران لە درێژی سیاسەتە خیاڵییەکانی خۆی و لە ڕێگەی فەرماندەی ئەرتەشەوە ڕایگەیاندووە؛ بەبێ ویست و ئیرادەی ئێمە هیچ کارێک لە ناوچەدا بەڕێوە ناچێت.
پاسدار سەرلەشکەر “عەبدولڕەحیم مووسەوی”، فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ڕێژیمی ئێران لە درێژەی سیاسەتە خیاڵییەکانی ڕێژیمدا ڕایگەیاندووە کە هیچ وڵات و لایەنێک لە ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەبێ ویست و ئیرادەی ئێران ناتوانن هیچ کارێک لە ناوچەکەدا بکەن و بە دڵنیاییەوە هیچ کارێک بەڕێوە ناچێت.
ئەو پاسدارەی ڕێژیم لە درێژەی قسەکانیدا ئەو سەرڕۆیییانەی ڕێژیمی بە دەسکەوت لەقەڵم داوە و ڕایگەیاند؛ “ئەم دەسکەوتانەش بە هەوڵ و ماندووبوونی هێزە چەکدارەکانمان بەدەست هاتووە”.
هەروەها ناوبراوە بەندەسەی ئەوەی کرد کە پێش لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، حاکم و بەڕێوەبەرانی ئێران لەژێر فەرمان و دەسەڵاتی داگیرکەراندا بوون و بەبێ ئیرادەی زلهێزەکان نەیاندەتوانی کارێک بەرنە پێشەوە، بەڵام ئەمڕۆ لە ئەنجامی شۆڕشی ئیسلامی بەبێ ویست و ئیرادەی ئێران هیچ کارێک لە ناوچە بەڕێوە ناچێت و ڕیگە نادەین هیچ کارێکیش بەڕیوە ببەین.