لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی، ڕۆژی ڕابردوو لە شارەکانی ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتیییەکان بەدژی دەسەڵاتی سەرەڕۆ و گەندەڵی ئاخوندی لە شارەکانی ئێران، ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی مامۆستایانی تاران لەبەردەم بینای مەجلیسی رێژیم، کرێکارانی گرێبەستی کۆمپانیای پیشەیی کاروون لە شوێنی کارەکەیان، کرێکارانی کانگای بەردی تەزرە لەبەردەم بینای سەرەکیی ئەو کۆمپانیایە لە شاهڕوود بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی ماڵدزراوانی کۆمپانیای پیشەیی ئازیکۆ لەبەردەم بینای دادگای تاوانە ئابوورییەکان لە تاران و کۆمەڵیک لە کارمەندانی ئیدارەی موخابەراتی تەورێز لەبەردەم بینای گشتی ئیدارەی موخابەرات لە تەورێز بەڕێوە چوو.