هونەرمەندی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی “میقداد حەسەننەژاد” تەمەن ٢٢ساڵ کە ماوەی ٢٥ڕۆژ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە ڕاگیرابوو، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شاری سەقز.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شاری سەقز، میقداد حەسەننەژاد ناسراو بە “کاروان” هونەرمەندی لاوی ئەو شارەیان دەسبەرکرد و بۆ ماوەی ٢٥ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسیی گرتنگەی ڕێژیم لە شاری سنە ڕاگیرابوو دواتر گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز و بۆ ئازادکردنی کاتیی ئەو هونەرمەندە داوای بڕی ٣٠٠میلیۆن تمەن پارە کراوە.