لە تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەدا لە نێوان هێزەکانی ڕێژیم و خەڵکی شاری کەهنووج ٢ کەس لە هێزە ئینتیزامییەکانی ڕێژیم کوژران و برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئینتیزامییەکانی رێژیم لە شاری کەهنووج بە بێهیچ هۆکارێک تەقە لە ماشینی هاووڵاتییەکی بەلووچ دەکەن و بەوهۆیەوە لە نێوان هێزەکانی رێژیم و خەڵکی کەهنووج تێکهەڵچوونێکی چەکدارانە دێتە ئاراوە کە لە ئاکامدا ٢ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم دەکوژرێن وبریندار دەبن.
کەمپەینی چالاکانی بەلووچ لەم پێوەندییەدا ڕایانگەیاندووە کە پاش ئەوەی کە هێزەکانی ڕێژیم لە شاری کەهنووج تەقە لە ماشینی کەسێکی بەلووچ دەکەن ٢کەس لە هێزەکانی رێژیم دەکوژرێن وبریندار دەبن و پاشان خەڵکەکە شوێنەکە بەجێدەهێڵن و تا ئێستا لە ناسنامەی ئەو دوو کەسە کە کوژراو و برینداربوون هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.