ئێران و هیند بە مەبەستی پەرەپێدانی هاوكارییە نەوتییەكانی خۆیان بەڵگەنامەیەكیان ئیمزا كرد.
“دارمندرا پرادان” وەزیری نەوتی هیند، پاش سەفەر بۆ تارانو ئیمزا كردنی بەڵگەنامەیەك لەسەر پەرەپێدانی هاوكارییە نەوتییەكان لەگەڵ ئێران گوتی وڵاتی هیند بەڵێنیی دانەوەی قەرزەكانی بە ئێران داوه. بەڵام كارناسانی سیاسیی دەڵێن وێدەچێ ئەم دوو لایەنە لەسەر جۆری ئەم دراوەی كە بۆ پێدانەوەی قەرزەكان بە ئێران وەبەرچاوی دەگرن، تووشی كێشە هاتبن.
لە ساڵی ٢٠١٢ی زایینییەوەو بەدوای جێبەجێ كرانی گەمارۆ بەربڵاوە ئابوورییەكان وەك گەمارۆ نێودەوڵەتییە بانكییەكان بەدژی ئێران، كڕیارانی نەوتی ئەم وڵاتە بۆ پێدانەوەی پووڵی ئەم نەوتەی لێێان کڕیبوو تووشی کێشه هاتن. هیند و چین دوو وڵاتن که کڕیاری سهرهکیی نهوتی ئێران بوونو پووڵێکی زۆری ئێرانیان له بابهت کڕینی نهوت لهو وڵاته لهلایه.
ئێران داوای لە هیند كردووە كە پارەی ئەم وڵاتە بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بە یورۆ لە حیسابی ئێران بكا، بەڵام پرادان گوتوویەتی پێشتر ئەم دوو لایەنە لەسەر ئەوە ڕێك كەوتوون كە پارەكە بە دۆلاری ئامریكا حیساب بكرێ.
وەزیری نەوتی هیند هەروەها گوتوویەتی پارەی ئێران لەلای بانكەكانی هیند پارێزراوهو بەم زووانە بە كرانەوەی كاناڵە بانكییەكان بۆ ئێران دەنێردرێنەوە.
وڵاتی هیند بە شێوەی سوننەتی، پاش چین دووهەمین كڕیاری نەوتی خاوی ئێرانهو دهگوترێ که لە قۆناغی گەمارۆكاندا هیند ڕۆژانە ٢٠٠ هەزار بۆشكە نەوتی خاوی لە ئێران کڕیوهو له ئێستادا کڕینی نهوت له ئێرانی زیاتر کردوه.