بەهۆێ هێرشی بەربڵاوی سەربازیی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین زیاتر لە ٥ میلیۆن کەس لە دانیشتوانی ئەو وڵاتە پەنایان بردووەتە وڵاتانی دەورووبەر.
پاش هێرشی سەربازیی بەربڵاوی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین و لە نێوبردنی ژێرخانە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە، تیکهەڵچوونە سەربازییەکان گەیشتۆتە شارەکان و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی و ڕێکخراوی یارمەتیی گەیاندنی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ٥ میلیۆن کەس لە ئۆکراین ئاوارەی شەڕ بوون و ڕوویان کردوەتە وڵاتانی دراوسێ.
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی هەینی ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی ڕایگەیاند : پاش هێرشی سەربازیی بەربڵاوی ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین، سووتەمەنی، پارە و کەرەستەی پزیشکی لە زۆربەی شارەکانی ئۆکراین ڕوو لە دابەزینە و شەڕ و تیکهەڵچوونەکان گەیشتۆتە نێو شارەکان و بارودۆخی خراپی ئەو وڵاتە زیاتر لە ٥ میلیۆن کەسی دانیشتووی خەڵکی ئاوارە کردووە و ماڵەکانیان بەجێهێشتووە و ڕوویان لە وڵاتانی دەورووبەر کردووە.