پیتێر ئاڵتمایەر، سەرۆكی دەفتەری ئانگێلا مێركێل داوای كرد كە دوو بەرابەری ئەوهنده پەناخوازهی كە بۆ گەڕاندنەوەیان لەبەر چاو گیراوە، پهناخوازی زیاتر لهو وڵاته دهربکرێن. بە قسەی ناوبراو، ئەمە ئەركی هەموو ئەیالەتەكانی ئاڵمانی فیدڕاڵە.
پیتێر ئاڵتمایەر، سەرۆكی دەفتەری ئانگێلا مێركێل، وێڕای پێداگریی لەسەر پێویستیی دوو بەرابەر کردنی گەڕاندنەوەی پەرنابەران بۆ وڵاتەكانیان گوتی، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٣٧ هەزارو ٢٢٠ كەس لەسەر داوای خۆیان گەڕاونهتهوه هەروەها ٢٢ هەزارو ٢٠٠ كەسی دیكەش بە زۆر نێردراونەتەوە.
ئەم سیاسەتمهدارهی حیزبی دێموكرات مەسیحیی ئاڵمان گوتی بۆ ساڵی ٢٠١٦ دەبێ دوو بەرابەری ئەوهنده کهسهی ساڵی ڕابردوو نێردراونەتەوە، ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.
شایانی باسه هەر ئێستا ئیدارەی فیدراڵی كاروباری كۆچبەر و پەناخوازان مانگانە دەبێ زیاتر لە سهر ٥٠ هەزار پەناخواز بڕیار بدەن كە زیاتر لە یەك لە سێی داوای ئهو پەنابەرانه ڕەد دەكرێنەوە.