کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
کاسبکارێکی خەڵکی بانە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، شەوی هەینی ٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاسبکارێکی خەڵکی گوندی “کەریم ئاوا”ـی بانە بە ناوی “سەعدی پیران” ٣٥ ساڵە و خێزاندار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیم کوژرا.
جێی ئاماژەیە کە ئەم کاسبکارە باری پێ نەبووە و هێزە دژەمرۆییەکان بە بیانووی باری قاچاخ تەقەیان لێ کردووە.