هەشت حیزبی سیاسیی نوێ لە پارێزگای ئیلام مۆڵه‌تی چالاکییان پێ‌درا.
چالاكانی سیاسیی ئیلام ده‌ڵێن بەپێی قانوون، چوارچێوەی چالاكی‌و هه‌ڵسووڕانی ئەم حیزبانە بەرتەسكەو، ئه‌وان تەنیا دەتوانن لە سەر چوارچێوه‌ی گشتیی نیزامی كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ندێ هه‌ڵسوورانیان هه‌بێ.
بەپێی ڕاگەیەندراوی پێشووی پارێزگاریی ئیلام ساڵی ڕابردوو چەند ڕەوتكو گرووپی سیاسیی جیاواز داوای دامه‌زرانی ١١ حیزبی نوێیان لەم پارێزگایه‌دا كردبوو كە لە دوای پێداچووبه‌وه به‌و داواینه مۆڵەتی چالاكی‌و دامه‌زران به ٨ حیزبی نوێ درا.
زۆربەی ئەم حیزبە نوێیانەش كە داوای دامه‌زران‌و چالاكی لەم پارێزگایەیان كردووە سەر بە ڕەوتی ڕێفۆرمخوازنن.
بەڕێوەبەری گشتیی سیاسی‌و هەڵبژاردنی پارێزگاری لەم بارەوە گوتی چالاكیی حیزب‌و گرووپە سیاسییەكان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زۆر له‌کزی دابوو، بەڵام لەگەڵ هاتنە سەركاری دەوڵەتی ڕووحانی ئەم چالاكییانەش به‌گوڕتر بوونه‌ته‌وه.